plus4
پێش ٢ ساڵ
ئێمە لە وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ڕای گشتی و هاوڵاتیانی خۆشەویست ڕووندەكەینەوە کە ئەم دۆسیەی دەرمانی ساختەیە هەر بە چاوساغی و چاودێری كۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان و پێداویستیی پزیشكی(KMCA) وەزارەتمان ماوەی نزیکەی ساڵێک بەر لە ئێستا ئاشکرا کرا و دەستبەجێ ڕێکارەکانی یاسایی و دەستبەسەرداگرتن و ڕاگرتنی کۆمپانیا و لێكۆڵینەوە بەچاودێری دادوەری داواكاری گشتی ئەنجامدراوە و دۆسیەکە تەواو ساغ بوویتەوە کە دەرمانێکی ناڕەسەن و ساختەیە و ڕەوانەی دادگا کراوە.
بۆیە دووپاتی دەکەینەوە ئەم ڕێکارە نوێ نیە بەڵکو زووتر جێبەجێ کراوە، ئومێدەواربووین ئەو پەرلەمانتارە بەڕێزە و هەر کەس و لایەنێکی دیکە پێش نووسین و قسەکردنی لە سۆشیاڵ میدیا بانگەشەی ئاشكراكردنی بكات بەدوای ڕاستی و دروستی ڕێکارەکان بووایە کە ئایا لە وەزارەتی تەندروشتی هیچ ئیجرائاتێک کراوە یان نا نەوەک بێ گەڕانەوە بۆ پرسیاركردن بکرێتە بابەتی میدیایی.
هاوڵاتیانی خۆشەویست دڵنیا دەكەینەوە کە ئەم كۆمپانیایە و چەند كۆمپانیایەكی دیکە كە كاری ساختەکردنی دەرمانی ئەنجامدابێت ڕێكاری یاسای گیراوەتە بەر و سزای ڕاگرتنی کار و هەڵوەشاندنەوەی کۆمپانیا و ڕەوانەکردنی دادگا كراوە بەتایبەتی لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوو دوای پێداچوونەوە و بەڕێوەچوونی قۆناغەکانی چاکسازیکردن لە جۆر و کوالیتی دەرمان و گەڕان وپشكنین و بەدواداچوونی یەكێك لە ئەركە پیویستیەکانی ڕۆژانەی تیمەکان بووە بێ ئەوەی بکرێتە بابەتی میدیایی و بانگەشەکردنچەندین کۆمپانیا و دامەزراوەی پزیشکی ڕێکاری یاسایی بەرامبەر وەرگیراوە.
وەزارەتی تەندروستی
حكومەتی هەرێمی كوردستان