plus4
پێش 8 مانگ
محەمەد عەلی تمیمی وەزیری پلاندانانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ لەگەڵ سەرجەم پارێزگارانی پارێزگاکانی عێراق کۆبوەتەوە و باس لە ئەنجامدانی سەرژمێری کراوە لەمساڵدا.
وتیشی خواستێکی راستەقینە هەیە بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری ئەزمونی و کۆتایی لەهەموو عێراق.
ئەوەشی خستەڕوو لەمانگی ئایاری داهاتوودا سەرژمێری ئەزمونی ئەنجامدەدرێت و لە مانگی تشرینی دووەمیش سەرژمێری کۆتایی لەعێراق بەڕێوەدەچێت.
داواشی لە پارێزگاران کرد پەلەبکەن لە دابینکردنی پێداویستیەکانی فەرمانگەکانی ئامار لەپێناو سەرخستنی پرۆسەی سەرژمێریەکە.