kirkuk
plus4
پێش 8 مانگ

دەستەی دەستپاكی عێراق رایگەیاند تیمی كاری نوسینگەی لێكۆڵینەوەی كەركوك، لێكۆڵینەوەی لەبارەی بوونی گەندەڵییەك ئەنجامداوەكە لەلایەن بەرپرسی هۆبەی خانوبەرەو فەرمانبەرێكی وردبینی لە دەستەی گشتی باجی كەركوكەوە كراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە ئەو بەرپرسەی هۆبەی خانوبەرە وەسڵێكی وەرگرتنی باجی بۆ شوێنێكی بازرگانی كردووە كە پێكدێت لە گەنجینەیەك و چەند نوسینگەیەكی بازرگانی وكافێیەك ، بەپێی دەستەی دەستپاكی ، هەرچەندە خاوەنی ئەو شوێنانە پاری باجیان داوە بەڵام داهاتەكەی نەگەڕاوەتەوە بۆ گەنجینەی گشتی، بۆیە لەلایەن دادوەری لێكۆڵینەوە فەرمانی بانهێشتنامەیان بۆ دەركراوە.

دەستەی دەستپاكی ئەوەشی خستوەتەڕوو فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ فەرمانبەرێكی فەرمانگەی دابەشكردنی كارەبای كەركوك دەركردووە بەتۆمەتی دزینی پاری كرێی بەشداربوانی تۆڕی كارەبا.