plus4
پێش ٢ ساڵ
بە بڕیاری محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ( ئارام سەباح عوسمان ) وەک راوێژکاری ئابوری ئەنجومەنەکە "بەپلەی باڵای تایبەت" دادەمەزرێت، کە پلەی دامەزراندنەکەی هاوتایە بەرانبەر سەرۆکی زانکۆ.
لەدواداچونەکانی plus4 دەرکەوتووە ( ئارام سەباح ) برای ( ئومێد سەباح ) سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمە.
ئارام لەدایکبوی ساڵی 1982وە و خەڵکی شاری کەرکوکە، دەرچووی کۆلێژی قەڵەمی ئەهلیە.