plus4
پێش 8 مانگ
وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق مووژدەیەکی خۆشی بۆ ئەو کەسانە ڕاگەیاند کە بۆ مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتی (رعاية الاجتماعية) ناویان تۆمارکردووە.
وەزارەتەکە ڕایگەیاند: تەنها لەساڵی 2023، زیاتر لە دوو ملیون کەس ناوەکانیان بۆ وەرگرتنی مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتی قبوڵکراوە.
وەزارەتەکە ئاشکراشیکرد: لەکۆی ئەو دوو ملیۆن کەسە، 900 هەزار کەسیان مووچەیان بۆ دابین کراوە، ئەو یەک ملیۆن و سەد هەزار کەسەی کە ماون، دوای پەسەندکردنی بوودجەی گشتیی ئەمساڵی عێراق، ناوەکانیان دەگەڕێتەوەو مووچەیان بۆ دابیندەکرێت.