
plus4
پێش ساڵێک
کەمێک بەر لەئێستا هێزەکانی سوات بەهاوکاریی دەزگای هەواڵگریی کەرکوك، گرووپێکی ترسناکیان لەنێو شاری کەرکوک دەستگیرکرد.
گرووەکە لە سێ کەس پێکهاتوون کە بووبوونە مایەی هەڕەشە بۆ سەر هەندێک ماڵ و ترسیان لەنێو دانیشتووانی کەرکوک بڵاوکردبووەوە، ئەمە وێڕای تەقەکردن لەماڵان و هەڕەشەکردن لەهاووڵاتیان تا لەبەرامبەردا بڕێک پارەیان لێبستێنن.
بۆ ئەو مەبەستە ئەندامانی گرووپەکە کە لە سێ کەس پێکهاتبوون، ئەمشەو لەنێو خانویەکی کرێدا نەکراو، لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستگیرکران و پێشتریش بەپێی ماددەی ٤ ی تیرۆر داواکرابوون، لەکاتی دەستگیرکردنیاندا، دەستگیرا بەسەر دوو دەمانچەو ماتۆڕسکیلێکدا کە لەکاتی هەڕەشەکانیاندا بەکاریاندەهێنان.