دەمانچە
plus4
پێش 8 مانگ

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسی ئاكرێ راگه‌یاند : ئەمڕۆ دووشەممە ٢٦ ی شوبات کات ژمیر ١٠ بەیانی  له‌ناو فەرمانگەی باری شارستانی ناحیەی گردەسین لە ئاکرێ ژنێك ته‌قه‌ی له‌ پیاوێك كردوه‌ و به‌ سه‌ختی برینداری كردوه‌.

 

سەرچاوەکە ئەوەشی راگەیاند هۆكاری روداوه‌كه‌ بۆ كێشه‌یه‌كی كۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ له‌نێوان دو بنه‌ماڵه‌كه‌دا بوه‌ و "پێشتر باوكی ئه‌و ژنه‌ كوژراوه‌ و ئه‌مڕۆش كچه‌كه‌ی له‌ تۆڵه‌ی باوكیدا ته‌قه‌ی له‌و كه‌سه‌ كردوه‌ و به‌سه‌ختی برینداری كردوه‌".