plus4
plus4
پێش ٢ ساڵ

ماڵپەڕی "plus4#" ناسنامەی ئەو کەسانە ئاشکرادەکات کە بە دەمانچەوە چونەتە سەر ماڵی مامۆستایەک لە گەڕەکی ئەسراو مەفقودینی شاری کەرکوک و دەستدرێژیان کردۆتە سەری.

 

مامۆستاکە گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردۆتەوە چوار کەس دەچنە سەر ماڵەکەیی و دەیانەوێ دەستدرێژی بکەنە سەری و سەرەتا بە بۆکس لێی دەدەن بەڵام مامۆستاکە لێیان دێتە دەس و ناچار لایەنی بەرامبەر بە دەمانچە تەقە دەکەن تاوەکو رزگاریان بێت.

 

لە بەدواداچونەکانی ماڵپەڕی "plus4#" دەرکەوتووە ئەو کەسەی هێرشی کردۆتە  سەر ماڵی مامۆستاکە پاسەوانی تایبەتی دادوەرێکە لە دادگای کەرکوک بە ناوی دادوەر( ی ) لە دوای رووداوەکەش بە ماددەی ٤١٣ ی  یاسای سزادانی عێراقی فەرمانی دەسگیرکردنی بۆ دەرچووە لە گەڵ سێ کەسی دیکەدا کە یەکیان کوڕێتی ، بەڵام هیشتا دەستگیر نەکراون.

 

ئەو کەسەشی هێرشی کراوەتە سەر پیشەی مامۆستای سەرەتاییە و هۆکارەکەشی پەیوەندنی بەوەوە هەیە کە مامۆستاکە لە خوێندنگە لە کوڕەکەیان توڕە بوەو نەیهێشتووە شەڕ لە گەڵ هاوپۆلەکانیدا بکات.