iraq judge
plus4
پێش ٢ ساڵ

دادوەرە عێراقییەكان كەوتونەتە مەودای پێكانی بازرگانەكانی ماددە هۆشبەرەكان.

 لە ساڵی ٢٠٠٣وە دادوەرانی عێراق بە شێوەیەكی سیستەماتیكی بونەتە ئامانجی كوشتنی سیاسیی، بە تایبەتی ئەو دادوەرانەی كە سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن لە ماددەی هۆشبەر و گەندەڵی كەسایەتی و پارتە سیاسیەكان و لایەنگرانیان.
 
" لە 19 ساڵی رابردوو 75 دادوەر لەعێراق كوژراون "
بە گوێرەی ئامارێك، لە ساڵی ٢٠٠٣ وە تا ئێستا ٧٤ دادوەر كوژراون دواینیان دادوەرەكەی شاری عیمارە بوو كە لە ٥ی مانگی رابردوو، لەلایەن ژمارەیەك چەكدارەوە كوژرا لە كاتێكدا سەرقاڵی لێكۆڵینەوە بوو لە دۆسێیەكی تایبەت بە ماددەی هۆشبەر.
هەر ئەم تاوانەش وای لە فایەق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری كرد سەردانی شاری عیمارە بكات و داواش بكات بە پەلە و هەنگاوی جدی بیگیرێتە بەر  بۆ پاراستنی ژیان و ئاسایشی دادوەران.
ترسناكی وهەڕەشەكان لە سەر ژیانی دادوەرانی ووڵات وای لە موستەفا كازمی سەرۆك وەزیران كرد لە ١٥ ی مانگی رابردوو كۆمەڵێك رێوشوێنی نوێ بگرێتەبەر بۆ دڵنیابون لە دابینكردنی سەلامەتی دادوەرەكان.
رەحیم عوگێلی سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی خولی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت: ئەمەی لە عێراق  رودەدات لە ٢٠٠٣وە روی نەداوە، زیاتر ووتی: تەنها لە هەندێ حاڵەت تاوانبارەكان دەستگیر دەكرێن و سزا دەدرێن.
بەوتەی جمال ئەسەدی شارەزای بواری ئەمنی و پشكنەری گشتی پێشوی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دابینكردنی دڵنەوایی تەواو بۆ دادوەرەكان پێویستە، تاوەكو لە دەستوەردانی سیاسی و تاوانكاری بەدوربن یان هەر شێوەیەك لە فشار  لە كاتی بڕیار دان كە ببێتە تێكدانی شیرازەی دادوەری كۆمەڵایەتی.
 
"عێراق تەنها هەزار و 600 دادوەری هەیە لەكاتێكدا پێویستی بە دوو هەزارو 800 دادوەرە"
ژمارەی دادوەرەكانی لە عێراق ناگونجاوە لە  تەنیشت ئەو بەرپرسیارەتیەی كە دراوەتە سەریان وە یا بە پێی ستاندەردی نێودەوڵەتی كە پێویستە بۆ هەر سەد هەزار كەسێك حەوت دادوەر هەبێت كە بەم پێوەرە بێت عێڕاق پێویستە ٢٨٠٠ دادوەری هەبێت بێجگە لە داواكارە گشتیەكان ،ڕەمەو لە كاتێكدا عێراق تەنھا ١٦٠٠ دادوەر و یەك داواكاری گشتی هەیە ..