كةنم
plus4
پێش ٢ ساڵ

 

محەمەد حەنون بەڕێوەبەری كۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵەی وەزارەتی بازرگانی بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە: بەراورد بە ساڵی رابردوو، بەرهەمی ئەمساڵی گەنم بەرێژەی 50% كەمیكردووە و هۆكارەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ كەمبونەوەی پانتایی كشتوكاڵی هاوینە و بەشە ئاوی عێراق و بێ بارانی و دواكەوتنی شایستە داراییەكانی جوتیاران.

 

وتیشی، بۆ ئەمساڵ حكومەت بڕیاریداوە تۆنێك گەنمی هاڕاو بە 750 هەزار دینار وەربگرێت و شایستەی جوتیارانیش تا حوزەیران دابەشبكرێت.