بافڵ
Plus4
berî 38 deqîqe

ئیسماعیل به‌قایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، رایگەیاند : سبەینێ سێشەممە بافڵ جەلال تاڵەبانی سه‌رۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی تاران دەکات و لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای ئێران کۆدەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەکردوە سەردانەکەی سەرۆکی یەکێتی بۆ تاران کە لەسەر بانگهێشتی عەباس عراقچی،  وەزیری دەرەوەیە و لە چوارچێوەی راوێژکارییە بەردەوامەکانی نێوان ئێران و حکومەتی عیراق و هەرێمی کوردستاندایە .