پیسی
Plus4
berî 33 deqîqe

پاکترین وڵاتانی جیهان بڵاوکرایەوە.. بزانە عێراق لە وڵاتە پاکەکانە


پێگەی World Population ریزبەندی  پاکترین وڵاتانی جیهانی بڵاوکردەوە، بەڵام عێراق زۆر لە ئاستێکی خراپدایە.

بەپێی پێوەرەکە، عێراق 26.6 خاڵی بەدەستهێناوەو لە خواری لیستەکەوەیە، ئیماراتیش بە کۆکردنەوەی 50.2 خاڵ لە پێشەنگی وڵاتانی عەرەبیدایە، پاشان عومان 48.5 خاڵ و ئوردن 46.7 خاڵ و قەتەریش 45.1 خاڵیان بەدەستهێناوە، جەزائیریش 42.7 خاڵ و تونسیش 41 خاڵیان بەدەستهێناوە.

لەسەر ئاستی جیهانی، ئیستۆنیا بە کۆکردنەوەی 74.8 خاڵ پێشەنگی ڕیزبەندییەکەی گرتووە، لۆکسمبۆرگیش  74.2 خاڵی بەدەستهێناوە، بەریتانیاش  71.5 خاڵی کۆکردۆتەوە.