Plus4
berî 1 saet
دەستەی دەستپاکی دادگای تایبەت بە تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی سزای حەوت ساڵ زیندانیکردنی بۆ سزادراو (عەلاء سەمیر راشد) دەرکردووە، بەپێی ماددەی ١٩ / دووەم) لە یاسای دەستەی دەستپاکی و دەستکەوتی ناڕەوا (ژمارە ٣٠ ی ساڵی ٢٠١١ ی هەموارکراو).
لە بڕیاری دادگاکەدا هاتوو، سزادراوەکە پابەند کراوە بە گەڕاندنەوەی (پێنج ملیار و ٥٢٤ ملیۆن و ١٣٥ هەزار دیناری عیراقی) لەگەڵ (پێنج ملیۆن ٥٣٨ هەزار و ٥٩٣دۆلاری ئەمریکی)، جگە لە سەپاندنی سزایەکی دارایی بە هەمان بڕ، کە بە کۆی گشتی هەردوو بڕەکە دەکاتە ٢٥.٧ ملیار دینار.
دەستەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، بڕیاری دادگا پشتڕاستکردنەوەی دەستبەسەرداگرتنی گشت ئامراز و مڵکە گوازراوە ونەگوازراوەکانی سزادراوەکەی لەخۆگرتووە، لەگەڵ بەخشینی ماف بە دەستەی دەستپاکی بۆ داواکردنی قەرەبووکردنەوە لە زیانەکان دوای یەکلا بوونەوەی کۆتایی بڕیاری دادگا




