شاكر جودت
plus4
پێش ٢ ساڵ

دادگای كەتنی كەربەڵا  بڕیاریدا بە پێبژاردنی فەریق ( رائید شاكر جەودەت ) فەرماندەی پێشووی پۆلیسی فیدراڵى بەهۆكاری شاردنەوەی زانیاری لەبارەی دوو خانوو كە لەپێش ساڵی 2012 لەكەربەلا كڕیوێتی.

 

بەپێی ئەو زانیاریانەی بڵاوكراونەتەوە، دوو خانۆكەی ئەو فەرماندەیە لەرێگەی مەزادی ئاشكراوە كڕدراوە و نرخەكەی (یەك ملیار و 85 ملیۆن دینارە)، بەو پێیەی فەرماندەیەكی باڵای سەربازی بوە ساڵی 2012 فۆڕمی ئەستۆپاكی دەستەی دەستپاكی پڕكردووەتەوە و زانیاری لەبارەی سەرچاوەی ئەو پارەیەی خانۆكانی پێی كڕیوە شاردووەتەوە.