كركوك
plus4
berî 1 saet

شەوی رابردوولەنزیک بەنزینخانەی عوقبە بن نافع لەرێگەی بەغدا، هێزێکی ئەمنی لەکاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی داواکراوێک توشی شەڕە تەقە بون و دوو کەس بریندارن.

بەپێی زانیارییە ئەمنییەکان، داواکراوەکە ناوی ( د.ئ.ک ) و بە ماددەی 160ی دزینی سامانی گشتی داواکراوە و لەبەغداوە فەرمان بۆ دەستگیرکردنی دەرچووە.

ناوبراو روبەڕوی هێزە ئەمنییەکە بوەتەوەو هەڵاتووە بەڵام دووان لەسەرنشینەکانی هاوڕێی لەنێو ئۆتۆمبێلەکە بریندارن و ئۆتۆمبێلەکەشی بەجێهێشتووە.