plus4
berî 1 saet
ەگەڕەکی پەنجاعەلی شاری کەرکوک بەهۆی کێشە لەسەر پارچە زەوییەک، شەڕ لەنێوان دوو گروپ رویداوەو کوژراوو بریندار هەیە.
بەپێی زانیارییەکانی پڵەس فۆڕ، ژمارەیەک کەس لەچەمچەماڵەوە هاتوون و لەگەڵ خاوەن زەوییەکە بوەتە شەڕیان و تەقەیان لەیەکتر کردووە.
خاوەن زەوییەکە، کارمەندی پۆلیسەو بریندار بووە، برایەکیشی بەناوی ( قادر مەعروف ) تەمەن 60 ساڵ گیانی لەدەستداوە.
لەگروپی برانبەریش کەسێک بریندارەو برینداری سێیەمیش کەسێکی ناوبژیکەر بووە.
لەئێستادا عەمید دلێر عومەر بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوشار و عەقید ئەیاد زەندی بەڕێوەبەری پۆلیسی عروبە سەرپەرشتی هێزێکی پۆلیس دەکەن بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان.




