plus4
berî 1 saet
بەڕێوەبەری نێو ڤیدیۆکە: پڕۆستاتم هەیە
بەڕێوەبەری پێشوی پڕۆژە نەوتییەکانی باکور لەچاوپێکەوتنێکی میدیاییدا دەڵێت: نەخۆشی فشاری خوێن، شەکر و پڕۆستاتم هەیەو تەمەنم گەورەیەو خاوەن منداڵ و نەوەشم هەیە، بڵاوبونەوەی ڤیدیۆکە کە ( فەیکە ) بەتەنها ئازاری خۆمی نەداوە بەڵکو ئازاری عەشیرەت و مناڵ و نەوەکانیشمی داوە.
دەشڵێت: هەرگیز خیانەتم لەهاوسەری خۆم نەکردووە، دواتریش ئەرکەکەم زۆر بەلاوە پیرۆز بوەو هیچ کەسێک هێندەی من کاری نەکردووە، لەقورسترین دۆخ و سەختترین ناوچەدا بۆڕیم راکێشاوەو پڕۆژەی نەوتیم ئەنجامداوە.
بەوتەی بەڕێوەبەرەکە؛ دوای خانەنشین بونی دووچاری گێچەڵی زۆر بوەتەوەو بەردەوام داوای پارەی لێکراوە بەرانبەر بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی نەشیاوی.
دەشڵێت: یەکێک لەپەیجەکان داوای 25 دەفتەر دۆلاری لێکردووە بەرانبەر سڕینەوەی ڤیدیۆکەی.
ئەمڕۆیش ژنە فەرمانبەرەکە کە لەڤیدیۆکەدا دەرەکەوێت؛ لەدادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر سکاڵای دژی پەیجەکانی سۆشیال میدیا تۆمارکردووە بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیی فەیک کە زیانی دەرونی و کۆمەڵایەتی پێگەیاندووە
ژیاننامەی ئەو بەڕێوەبەرەی لەڤیدیۆکەدا دەرەکەوێت:
- ئەیاد حسێن
- ئەندازیار
- خەڵکی بەسڕەیە
- 41 ساڵ خزمەتی هەیە
- ساڵی 2025 خانشین بووە
- خانشین بونی بەهۆی نەخۆشکەوتنی هاوژینەکەیەوە بوە کە تووشی شێرپەنجە بووە.
- ماوەی ساڵێکە هاوژینەکە گیانی لەدەستداوە.




