plus4
پێش ٢ ساڵ
بەئامادەبونی حەسەن تۆران سەرۆكی بەرەی توركمانی، سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی بەرە لەشاری هەولێر كۆبونەوە.
دوای كۆبونەوەكەش، سەرۆكی بەرە و بەشێك لەسەركردایەتێكەی سەردانی قەڵا و قەیسەری مێژویی هەولێریان كرد.
زۆربه‌ی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌ولێربون جگه له ئەرشەد ساڵحی نه‌بێت، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی رونه كه ناكۆكیه‌كانی نێوان تۆران و ساڵحی گه‌یشتووه‌ته لوتكه و ماوه‌یه‌كی زۆریشه هه‌ردووكیان له‌شوێن نه‌بینراون.
لەچەند رۆژی رابردوویشدا حەسەن تۆران لەتویتێكدا بەبێ ئەوەی ناوی ئەرەشد ساڵحی بهێنێت نوسیبوی" دەستكەوتەكانیان لەچوارچێوەی لێدوانی پوچ تێناپەڕین كە زیانەكانیان لە سودەكانیان زیاترن ."
تویتەكەی تۆران دوای ئەوەهات كە پێشتر ساڵحی لەمیانی بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا وتی " لەداهاتووی توركمان دەترسم، دمەوێت دۆسیەی توركمان وەك ئەمانەت بەدەستی كەسانی ناسراو و خاوەن ئەخلاق و مێژوو بێت".
لەدانوستانەكانی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماریشدا، حەسەن تۆران و ئەرشەد ساڵحی بەجیا پێشوازیان لەوەفدەكان دەكرد.
ململانیەكان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی رابردوو كە له‌چوارچێوه‌ی كۆنگره‌ی ئه‌و حزبه له‌ئه‌نقه‌ره، ئەرشەد ساڵحی له‌سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی دورخرایه‌وه و حەسەن تۆران له‌شوێنه‌كه‌ی دانرا.