qubad dalphi
plus4
پێش ٢ ساڵ

قوباد تاڵەبانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە میانی بەشداری کردنی لە کۆڕبەندی ئابوری دێڵفی لە وڵاتی یۆنان رایگەیاند: وه‌ك هه‌رێمی كوردستان پێویسته‌ سود له‌هئه‌زمونی وه‌ڵاتانی دیكه‌ وه‌ربگرین و خۆمان له‌نه‌فره‌تی نه‌وت رزگاربكه‌ین.

 

وتیشی، ئێمه‌ له‌هه‌رێمی کوردستان خاوەن یەدەکی گەورەی نەوتین هیچ گومانی تێدانیە  هەرێم دەتوانێ بارگرانی قەیرانی گاز لە چەندێن ناوچەی جیهان چارەسەربکات، بەڵام بەر لە هەموو شتێک دەبێ چارەسەری ناکۆکی سیاسی بکرێت لە نێوان بەغداو هەولێر ئەوەی کە پەیوەندیدارە بە ووزەو نەوت و غازەوە بە تایبەتیش ئەم بڕیارانەی دوایی دادگای فیدرالی تایبەت بە نەوت و غازی کوردستان.

 

جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم تیشكی خسته‌سه‌ر كشتوكاڵی هه‌رێم و وتی: خاوەن خاکێکی بە پیتین بە گرتنەبەری ستراتیژێکی راست و دروست دەتوانین نەک تەنها خۆراک بۆ ٦ ملیۆن هاوڵاتی خۆمان یا ٤٠ ملیۆنەکەی عێراق دابین بکەین بەڵکو دتوانین خۆراک بۆ تەواوی بازاڕیکی فراوانتر دابین.