plus4
پێش ساڵێک
رۆژی دووشەممە ٦ نۆڤەمبەری ٢٠٢٣ ئەحمەد نەجمەدین بەرپرسی هۆبەى بونیاتنان لە کۆمپانیاى هێڵەکانى نەوت لە کەرکووک کە سەر بە وەزارەتى نەوتى عێراقە راگەیاند : پڕۆژەى راکێشانى هێڵى گواستنەوەى غاز لە کێڵگەى کۆرمۆرى ناحیەى قادرکەرەمەوە بۆ وێستگەى کارەباى تازە، کۆتاییهاتوە و پڕۆژەکە لە ٥ ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣دەستیپێکرد و لەماوەى ١٥ رۆژدا تەواو بوو.
وتیشی ئەو هێڵە درێژیەکەی ١ کیلۆمەترەو تواناى هەیە رۆژانە 100 ملیۆن پێ سێجا غاز بگوازێتەوە بۆ وێستگەى کارەبای تازە لە کەرکووک بە مەبەستی زیادکردنی بڕی کارەبا بۆ شارەکە .