plus4
پێش ٢ ساڵ
مەشعان جبوری ئەندام پەرلەمان لە هاوپەیمانی سوننەکان لە سەر بەردەوامی کێشەی نێوان سەرۆکی پەرلەمان محمەد حەلبوسی و جێگری یەکەمی حاکم زاملی لە سەرکێشەی دەستەواژەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کە ماوەیەکە سەری هەڵداوە ، داوا لە موقتەدا سەدر دەکات دەستوەردان بکات بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک لە سەر بنەمای یاساکانی دەستوری عێراقی ،وە ئاگایشی دا کە ئەوان وەک هاوپەیمانی سوننەکان بە هیچ شێوەک دەست بەرداری مافی دەنگدەرانمان نابین و سازشی لە سەر ناکەین.