plus4
berî 1 saet
پەرلەمانتارێکی کەرکوکی هەوڵێکی گۆڕینی دیموگرافیا لە کەرکوک ڕادەگرێت
پەرلەمانتار هەڵۆ قادر جەباری رایگەیاند، لەگەڵ پەرلەمانتار سروە محەمەد سەردانی مستەفا نەزار عانی وەزیری بازرگانی عێراقیان کردووەو لەمەترسییەک ئاگاداریان کردوەتەوە.
دەشڵێت، ڕاستەوخۆ مەترسیەکانی گۆڕینی دیمۆگرافیای کەرکوکی ڕوونکردەوە کە لە ڕێگەی ئاپێکی مۆبایلەوە، گواستنەوەی فۆرمی خۆراکی شارەکانی ناوڕاست و خوارووی عێراق بۆ کەرکوک دەستی پێ کردووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بەسوپاسەوە وەزیری بازرگانی لە مەترسیەکانی لەم هەنگاوە تێگەیشت و بڕیاریدا بەپەلە پڕۆسەکە بخرێتە ژێر چاودێریەوەو ئەو مەترسیە لەسەر کەرکوک بڕوێتەوە.




