plus4
berî 1 saet
بەدەیان پەرلەمانتاری عێراق بڕوانامەکانیان ساختەیە
هەردوو وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵا، نوسراوێکیان ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق کردووە کە ناوی 30 پەرلەمانتاری لەسەرە و هەمویان بڕوانامەکانیان ساختەیە.
بەپێی زانیارییەکان، 22 پەرلەمانتاریان سەر چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکانن، 6یان سونەن و دووانیان کوردن.
لەئێستادا هەوڵێکی زۆر لەلایەن فراکسیۆنەکان هەیە بۆ پەردەپۆشکردنی ئەو پرسە و داخستنی، چونکە ئەو 30 پەرلەمانتارە دووردەخرێنەوەو بەتۆمەتی ساختەکاری رەوانەی دادگا دەکرێن.




