وێسیگەی سەلام
Plus4
berî 53 deqîqe

ئەو مەفرەزەیەی کارمەندەکەی بەرهەمە نەوتیەکانی دەستگیرکرد لەلایەن شئونەوە دەستگیرکران


 ئەوە مەفرەزەیەی بەبێ بڕیاری دادوەر؛ بەهۆی رێگریکردن لەنۆرەبڕی ژنێک هاتنە بەنزینخانەی سەلام و کارمەندێکی بەنزینخانەکەیان دەستگیرکرد، بەبڕیاری بەڕێوەبەری شئون تەواوی مەفرەزەکە دەستگیرکران.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە plus4ی راگەیاند: ئەو مەفرەزەیە بەئۆتۆمبێلی پۆلیس و بەبێ فەرمانی دادوەر، کارمەندێکی وێستگەکەیان دەستگیرکردووەو لەبۆدی سەریان خستووەو گواستویانەتەوە بۆ بنکەی پۆلیس لەکاتێکدا رێگری لەزیادەڕەوی کردووە.

وتیشی، مەفرەزەکە سەربەخۆ بەهاواری تەلەفۆنی ژنەکەوە هاتوون.

بەوتەی ئەو سەرچاوەیە؛ بەبڕیاری بەڕێوەبەری کاروباری پۆلیسی ناوخۆی کەرکوک (شئون داخلی) مەفرەزەکە دەستگیرکراون.