فێنکی هەوا
Plus4
berî 4 saet

دەستەی كەشناسیی عیراق رایگەیاند : پێشبینی دەکرێت كەشوهەوابۆ چوار رۆژی داهاتوو گۆڕانکاری بەسەر بێت ، بۆ بەیانیی پێشبینیی بارینی بارانی و هەورەبروسكەی و دابەزینی پلەكانی گەرما لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و باكور كرد، بەڵام لە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشور ساماڵ دەبێت لەگەڵ دابەزینی كەمێك لە پلەكانی گەرما.

دەستەی كەشناسی ئاماژەی بەوەش كردووە: بۆ رۆژانی دواتریش بە شێوەیەكی گشتی لە سەرەتاسەری عیراق ئاسمان سامڵ دەبێت، بەردەوامیش پلەكانی گەرما بەرێژەی كەم روو لە دابەزین دەكەن.

دەستەی كەشناسی جەختلەوەشكردوە، بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بۆ هەفتەیە سەرجەم پارێزگاكانی عیراق لە نێوان ( ٣٧ بۆ ٤٧ )پلەی سیلیزیدا دەبن .