berî 1 saet
قایمقامیەتی کەرکوک نوسینگەکانی خانوبەرە ئاگاداردەکاتەوە
قایمقامییەتی ناوەندی کەرکوک:
1. داوا لە هەموو خاوەن نووسینگەکانی خانووبەرە دەکەین سەردانی قایمقامیەتی ناوەندی کەرکوک بکەن، لەگەڵ هێنانی هەموو ڕەزامەندییە فەرمییەکانی لایەنە پەیوەندیدارەکان.
2. دوا وادە: کۆتایی دەوامی فەرمی ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 2026/8/2.
3. لە حاڵەتی پابەند نەبوون، خاوەن نووسینگەکە بەرپرسیار دەبێت و ڕەوانەی دادگا دەکرێت بەپێی یاسای قەدەغەکردنی قۆرخکاری ژمارە (14) ساڵی 2010 کە سزاکەی دەگاتە زیندانی و غەرامەی دارایی.
قایمقامیەتی کەرکوک داواش لە هاووڵاتیانی خۆشەویست دەکات هەر نووسینگەیەکی نایاسایی یان کەسێک بەبێ ڕەزامەندی فەرمی کاری کڕین و فرۆشتنی خانووبەرە دەکات ئاگاداریان بکەنەوە.
سەرجەم مختارەکانیش پابەندن بەدواداچوون بکەن و لە حاڵەتی بێدەنگی بەرپرسیاری یاسایی دەبن.




