qubad
plus4
پێش ٢ ساڵ

لە‌بارە‌ی ئامانجی سە‌ردانە‌كە‌ی قوباد تاڵە‌بانی یەوە، سە‌میر ھە‌ورامی وتە‌بێژی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، رایگە‌یاند: پاش نیوە‌ڕۆی ئە‌مڕۆ قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆك وە‌زیران و وە‌فدێكی یاوە‌ری بە‌رە‌و یۆنان بە‌ڕێ كە‌وتن بە‌مە‌بە‌ستی بە‌شداری كردن‌ لە‌ حە‌وتە‌مین دیداری ئابوری دێلفی لە‌ وڵاتی یۆنان بەڕێوەدەچێت.

سە‌میر ھە‌ورامی وتیشی: بڕیارە‌ جێگری سە‌رۆك وە‌زیران وتارێك پێشكە‌ش بكات لە‌و دیدارە‌دا.

 

سە‌رۆكی دیوانی سە‌رۆكایە‌تی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران و سە‌رۆكی دە‌ستە‌ی گە‌شتوگوزار و جێگری سەر‌ۆكی فە‌رمانگە‌ی پە‌یوە‌ندییە‌كانی دە‌رە‌وە‌ یاوە‌ری قوباد تاڵە‌بانی دە‌كە‌ن لە‌م دیدارە‌دا.

 

 

حەوتەمین دیداری ئابوری دێلفی، لە رۆژانی  ٦-٩ ی نیسانی ٢٠٢٢ دەبەسترێت.
 
بابەتە سەرەکییەکانی دیدارە‌كە‌: ئاسایشی نێودەوڵەتی، ئابوری جیھانی و رێگاکانی پێشخستنی، گۆڕانی کەشوھەوا، یەکێتی ئەوروپا: داھاتووی یەکێتیەکە، گۆڕانە تەکنەلۆجیەکان و گۆڕانکارییە ئابورییەکان و کۆمەڵگا. 

 

ئە‌م دیدارە‌‌ بە‌ ئامادە‌بوونی سە‌رۆك و سە‌رۆك وە‌زیرانی ئە‌و وڵاتە‌ و  ژمارە‌یە‌كی زۆر لە‌ بە‌رپرس و كە‌سایەتییە‌ جیھانییە‌كان بەڕێوەدەچێت.