زكات
plus4
پێش ٢ ساڵ

ئەنجومەنی باڵای فەتوا، لە یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، رێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌ و فیدیەی دیارکرد.

 

یه‌كه‌م: ڕێژه‌ی سه‌رفیتره‌ بۆهه‌ر كه‌سێك له‌ ئه‌مساڵدا به‌لایه‌نی كه‌م (3000) سێ هه‌زار دینار ده‌بێت.

 

دووه‌م: ئه‌ندازه‌ی فیدیه‌ی به ‌رۆژوونه‌بوون بۆ هه‌ر ڕۆژێك  له‌ (3000) سێ هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت.

 

سێیه‌م: ئه‌ندازه‌ی ئه‌و پاره‌ی زه‌كاتی تێدا واجبه‌ (نیصابی زه‌كات) بریتییه‌ له‌ (7,800,000) حه‌وت ملیۆن و هه‌شسه‌د هه‌زار دینار، واته‌: هه‌ركه‌سێك (حه‌وت ملیۆن و هه‌شسه‌د هه‌زار دیناری عێراقی )هه‌بێت و، ساڵی به‌سه‌ردا سوڕابێته‌وه‌، واجبه‌ بۆ هه‌ر ملیۆنێك بیست و پێنج هه‌زار دیناری عێراقی به‌زه‌كات بدات به‌ هه‌ژارو كه‌م ده‌رامه‌تان.