plus4
پێش ٢ ساڵ
لە روداوێکی دەگمەندا، پیرەمێردێكی عێراقی تەمەن 103 ساڵ هاوسەرگیری دەكات.
"مخێلف فەرهود مەنسوڕی" ئەو پیاوە پیرەی خەڵكی ناحیەی سۆمەری پارێزگای دیوانیەیە، بۆ جارى سێیەم هاوسەرگیری دەكات.
عەبدولسەلام مخێلف چیرۆكی هاوسەرگیریەكانی باوكی دەگێڕێتەوە و دەڵێت: باوکم لهدایكبوی ساڵی ١٩١٩یە، لە ژیانیدا ئەمە سێیەم جارە دەچێتە پرۆسەی هاوسەرگیریەوە، ژنی یەکەمی ساڵی ١٩٩٩ کۆچی دوایی کردووە، ژنی دووەمی هێناوە تاوەكو كۆتایی ساڵی رابردوو بەهۆی ناكۆكیەوە باوكمی بەجێهێشت و گەڕایەوە لای كهسوكاری.
بەوتەی عەبدولسەلام، مناڵی گەورەی (مخێلف) لەدایكبوی ساڵی 1950یە، بچوكەكەشیان لەدایكبوی ساڵی 2001.
دەشلێت: باوکم ئۆقرەی لێ بڕابوو تاوەكو ژنێكی باشمان بۆی دۆزیەوە تەمەنی 37 ساڵە، ئاهەنگی مارەبڕین و گواستنەوەشمان بۆ سازكرد و لەئاهەنگەكاندا هەر (نۆ) کوڕەکەی و نەوەی نەوەکانی ئامادەبون.
عبدولسەلام باس لەتەندروستی باوكی دەكات و دەڵێت: شەوی هاوسەرگیرێتیەكەی، لە باوکم پرسی پێویستیت بە چارەسەری چالاكبونی سێکسی نیە ؟ كەچی باوكم رەتیكردەوە و گاڵتەی بە قسەكەم دەهات.