plus4
پێش ٢ ساڵ
لەچەند ساڵی رابردوودا ماڵە كوردەكان ناحیەی قەراجیان بەجێهێشتووە و لەئێستادا بەتەواوەتی ناحیەكە لەكورد چۆڵبووە.
غازی فەیسەڵ فەرماندەی هێزی خۆبەخشی قەرەچوغ بە plus4ی راگەیاند: هیچ ماڵە كوردێك لەناحیەی قەراج نەماوە لەكاتێكدا پێشتر كورد لە %70ی دانیشتوانەكەی پێكدەهێنا.
هۆكاری كۆچی كوردانیشی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی حكومەتی هەرێم هیچ پشتیوانیەكیان ناكات لەكاتێكدا چەند ساڵێكە بێ بارانیە و سەرچاوەی بژێوی ئەو خەڵكەش كاری جوتیاریە.
ئەو فەرماندە خۆبەخشەی چەند ساڵێكە بەرگری لەخەڵكی ناوچەكە دەكات، ئاماژە بۆ ئەوەدەكات كە هاوڵاتیانی كورد خانوو و زەویەكانیان هەرزان فرۆش كردووە و عەرەبیش بەپاڵپشتی حكومەت و هێزە ئەمنیەكان و بەقۆستنەوەی دۆخەكە، توانیویانە تەواوی خانۆكانی سەنتەری قەراج بكڕن.