plus4
پێش ٢ ساڵ
دەستەی راگەیاندن و پەیوەندیەكانی عێراق لەسەر سكاڵای وەزارەتی بەرگری، بڕیاریدا بەراگرتنی بەرنامەكەی ئەحمەد مەلا تەڵاڵ .
لەنوسراوێكیشدا كە ئاراستەی كەناڵی Utv كراوە، دەستەی راگەیاندنی عێراق دەڵێت" بەرنامەكەی ئەحمەد مەلا تەڵاڵ لەژێر ناوی ( سوپای قارەمان... داستان و گەندەڵی ) سوكایەتی و بێ رێزی بوە بەرانبەر قوربانیدانەكانی سوپا.
بڕیارشیداوە بە راگرتنی بەرنامەكه و سڕینەوەی ئەو بەرنامەیە و پێشكەشكردنی داوای لێبوردن بۆ وەزارەتی بەرگری.
لەبەرانبەریشدا پێشكەشكاری بەرنامەكە ئەحمەد مەلا تەڵاڵ وەڵامی دەستەی راگەیاندن دەداتەوە و دەڵێت: داوای لێبوردن لە گەندەڵكاران ناكەم.