حسيب
plus4
پێش ٢ ساڵ

حەسیبە گەردی ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان لەلایەن دەسەڵاتدارانی سویدەوە رێگەی پێنەدرا بچێتە ئەو وەڵاتە و دیپۆرتی هەرێم کرایەوە.

 

سەرچاوە رۆژنامەوانیەک باس لەوەدەکەن، حەسیبە و دوو منداڵەکەی لەلایەن ئیدارەی فرۆکەخانەی ستۆکهۆڵم ئاگادارکراوەتەوە ناتوانێ بچێتە ئەو وەڵاتەوە چونکە بە تۆمەتی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ سکاڵای لەسەرە.

 

بەپێی ئەو هەواڵانەی بڵاوکراونەتەوە، دوو رۆژ لەفرۆکەخانە هێڵدراوەتەوە دواتر بەهەوڵی سەرۆکایەتی پەرلەمانی هەرێم و فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە دیپۆرت کراوەتەوە.

 

حەسیبە سەعید گەردی بە نوێنەرایەتی پەرلەمانی کوردستان سەردانی ئەوروپای کردبوو، ماوەی دوو رۆژە هیچ پۆستێکی لەفەیسبوک نەکردووە بەڵام پێشتر لە بەڕیتانیا بوە.