فرؤكةى عيراق
plus4
پێش ٢ ساڵ

هێڵی ئاسمانی عێراق رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە لەبارەی رێگریكردن لە گواستنەوەی گەشتیارێك لەبەغداوە بۆ هەولێر، و دەڵێت: گەشتیارەكە لەبەشی vipی فرۆكەی ژمارە (- ia w 943 ) هەندێ هەڵسوكەوتی ناشارستانەی كردووە و كاتێك داوای لێكراوە پابەند بێت بە سیستمی فرۆكەكە، زیادەڕۆیی كردووەتەوە سەر كارمەند و كۆمپانیاكە.

 

 

ئەوەش دەخاتەڕوو، بۆ سەڵامەتی گەشتیاران، ناچار بانگهێشتی ئەمنی فرۆكەخانە كراو  لەفرۆكەكە داگیرا.

 

كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراق راشیدەگەیەنێت، سكاڵای قانونی دژى گەشتیارەكە تۆمار دەكات و ئەگەر لەبەرژەوەندیان دۆسیەكە یەكلابوەوە، ئەوەی ناوی ئەو گەشتیارە لەكۆمپانیاكەیان دەخرێتە لیستی رەشەوە.