plus4
پێش 5 کاتژمێر
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: لەڕۆژانی هەڵبژاردندا، 304 چاودێری نێودەوڵەتی و نزیکەی(1500) ڕۆژنامەنووسی ناوخۆیی و بیانی، ڕووماڵی هەڵبژاردنی پەرلەمان دەكەن.
لەوبارەیەوە حەسەن سەلمان؛ ڕاوێژکاری یاسایی کۆمیسیۆن ڕایگەیاند: تائێستا 304 کەسایەتیی نێودەوڵەتی وەک چاودێر دیاریكراون کەبریتین لە نوێنەرانی 7 باڵیۆزخانەو 3 ڕێکخراو و پەیمانگەی نێودەوڵەتی.
وتیشی: بڕیارە کۆمکاری عەرەبی و نەتەوە یەکگرتووەکانیش بەشداری لەچاودێریکردنی هەڵبژاردنەکەدا بکەن.
حەسەن هادی زایر؛ ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆن دەڵێت: هەزارو 350 ڕۆژنامەنووسی ناوخۆیی تۆمارکراون، جگە لە 200 ڕۆژنامەنووسی بیانی.
لەهەرێمی کوردستانیش، ئامادەکارییەکان گەیشتووەتە (98%)، وێڕای هێنانی ئامێری نوێ بۆ خوێندنەوەی ڕووخسار، بۆ دڵنیابوون لە وردیی دەنگدان.




