Plus4
پێش ٢ ساڵ
دیلان غەفور پەرلەمانتاری یەكێتی لەپەرلەمانی عێراق بەسەرسوڕمانەوە لەبارەی سەردانەكەی فایەق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق بۆ كەركوك دەڵێت: پارێزگاری سەپێندراو لەبەردەم سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەریدا چەند قسەیەكی ناڕاست و چەواشەكارانەی كرد، لە كاتێكدا خۆی تۆمەتبارە بە گەندەڵیی و دەرگای فڕۆكەخانەو چوونەدەرەوەی لێ داخراوە، باسی سەرپێچی و پێشێلكاری یاسایی و نائارامیی پێشووتر دەكات كە تەواوی قسەكانی پێچەوانەی واقیع و ناڕاست و شۆڤێنییەو دژی پێكەوەژیانە لە كەركوك.
ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت: دەمەوێت ئەوە بخەمە بەرچاوی هەموو لایەك كە لەسەردەمی ئەم پارێزگارە سەپێندراوەدا گەندەڵی و ناعەدالەتی و خراپیی ئاستی خزمەتگوزارییەكان لە شارەكەماندا گەیشتووەتە ئاستێكی زۆر بەرزو ئێمە بەردەوام دەبین لە لێپێچینەوەی خۆی و هەموو ئەوانەی تێوەدەگلێن لە گەندەڵیی و كەمتەرخەمی.