جوارجيوةى هةماهةنكي
plus4
پێش ٢ ساڵ

عائد هیلالی سەركردە لەچوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند: تویتەكەی موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر یاریەكی سیاسیە و ئامانجی ئەوەی هەیە تۆپەكە بخاتە گۆڕەپانی چوارچێوەی هەماهەنگیەوە.

 

رونشیكردەوە، چوارچێوەی هەماهەنگی لەپێكهێنانی حكومەتدا ناتوانێت كوتلەی سەدری فەرامۆش بكات، هەر لەو پێناوەشدا دانوستان و گفتوگۆمان لەگەڵ رەوتی سەدر دەبێت بۆ نزیكبونەوەی بۆچونەكان و كوتلەی زۆرینە پێكبهێنن و حكومەتی نوێ دامەزرێنین.

 

موقته‌دا سه‌در له‌تویتێكدا رایگه‌یاند: ماوه‌ی زیاتر له‌مانگێك مۆڵه‌ت ده‌ده‌ینه‌ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی تاوه‌كو دانوستان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كاندا بكات به‌ڵام ره‌وتی سه‌در ناچێته‌ هیچ دانوستانێكه‌وه‌ و به‌باش و خراپیش ده‌ستوه‌ردان ناكه‌ین.