plus4
پێش ٢ ساڵ
ئەمڕۆ چوارشەممە بۆ جاری سێیەم هاوپەیمانی سێ قۆڵی شكستیهێنا لە هەڵبژاردنی رێبەر ئەحمەد وەك سەرۆك كۆمار.
نوری مالكی سەرۆكی دەوڵەتی قانون و سەركردە لەچوارچێوەی هەماهەنگی لەتویتێكدا رایگەیاند: دەستپێشخەرییان ئامادەكردووە بۆ چارەسەركردنی بنبەستی سیاسی و لەم ئەمڕۆ و سبەیەوە دانوستان و كۆبونەوەكان دەستپێدەكات.
لەبەرانبەریشدا موقتەدا سەدر لەیەكەم كاردانەوەیدا دوای شكستهێنانی لەدانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان، تویتێكی كردووە و دەڵێت: رێكناكەوم لەگەڵتان چونكە رێككەوتن لەگەڵ ئێوە كۆتایی وەڵاتە.
ئەوەش دەنوسێت كە بنبەستی سیاسی باشترە لەرێككەوتن و دابەشكردنی كێكەكە لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی چونكە خێر لەحكومەتی پشكشكێنە و سازاندا نییە.