plus4
پێش ٢ ساڵ
دوای بڵاوکردنەوەی دانپێدانانی نایف کوردستانی، لەیەکەم کاردانەوەدا میدیای یەکێتی بەتوندی وەڵامی دایەوەو دەڵێت: وەزارەتی ناوخۆی رێبەر ئەحمەد دوای ئەوەی هەموو پارتی لەسەرەوە هەتا خوارەوە بەدەست تویتە سەر بەگۆبەندەکەی نایف کوردستانییەوە گیریان خواردووە، ڤیدیۆیەکی ساختەیان پێ دروستکردووە و دەیانەوێ دەستەچەورەکەی بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بسڕن. ئەمەش لە کاتێکدایە نایف خۆی دەڵێت ئەندامی پارتیم و کاندیدی پارتی بووە بۆ پەرلەمانی عیراق و رەسمی لەگەڵ زۆربەی سەرکردەکانی پارتیدا گرتووە.
دەشڵێت: وەزارەتی ناوخۆ وەزارەتی حکومەتە یان لقی دووی پارتی وا ڤیدیۆی ساختەی تیا دروست دەکەن؟ ئەم وەزارەتە ترسناکە کەی بۆتە هوتێلی پێنج ئەستێرە و ڤیدیۆ و کلیپی ساختەی تیا دروست دەکەن؟
میدیای یەکێتی دەشپرسێت: ئەگەر نایف پارتی نییە بۆچی پارتی داوای لێبووردنی کرد و نایفی دەسگیر کرد؟ ئەگەر نایف پارتی نییە بۆچی سەرۆکی پارتی خۆی هاتە سەرخەت و ئیدانەکەی ئیشەکەی کرد؟