نايف
plus4
پێش ٢ ساڵ

ئاسایشی پارتی ڤیدیۆی دانپێدانانی نایف كوردستانی كادری پێشكەوتووی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاوكردەوە.

 

كوردستان لەدانپێدانانەكەیدا دەڵێت: تویتەكەم دژی پارتی كردووە، وەك تۆڵەكردنەوە لەهەڵوێستەكانی ئەو حزبە بەرانبەرم، چونكە لەهەڵبژاردنەكانی 2018 كاندید بوم و كاریان بۆ سەركەوتنم نەكرد، هەروەها لەزانكۆی نەینەوا لەمامۆستایی دوورخراومەتەوە و پارتی بەرگری لێ نەكردووم.

 

ئەو كادرەی پارتی لەدانپێدانانەكەیدا ئەوەش دەڵێت، كە ژمارەیەك لەبەرپرسانی مەڵبەندی نەینەوای یەكێتی فشاریان خستووەتە سەری بۆ بڵاوكردنەوەی ئەو پۆستە و فشاری حەشدی شەعبیشی لەسەر بوە.

 

نایف كوردستانی لەدایكبونی 1982ی زومارە، پێشتر بەندبێژ بوە و دواتر بڕوانامەی دكتۆرای لەزانكۆی موسڵ بەدەستهێناوە و بوەتە مامۆستا.. بە تۆمەتی دروستكردنی بشێوی لەنێوان پێكهاتەكاندا دورخراوەتەوە.

 

نایف كوردستانی كادری پێشكه‌وتووی پارتیه‌ و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ رێبه‌ر ئه‌حمه‌د و مه‌سرور بارزانی ده‌ركه‌وتووه‌.

 

لەچەند رۆژی رابردوودا لەتویتێكدا سوكایەتی بە مەرجەعیەتی باڵای شیعەی عێراق "عه‌لی سیستانی" كرد، بەهۆیەوە هاوڵاتیانی شیعەی توڕە بارەگای پارتیان لەبەغدا سوتاند.