plus4
پێش ٢ ساڵ
له‌دوای دووباره‌بونه‌وه‌ی حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدانی خانه‌نشینان له‌سڕه‌ی موچه‌دا، بافڵ جەلال تاڵەبانی هۆشداری ده‌داته بەڕێوەبەری بانكی ناوەندی هەرێم و ده‌ڵێت: ئەگەر حكومەت ناتوانێت ئەم دیاردە ناشارستانییە چارەسەر بكات ئەوە پێویستە رایبگەیەنێت، چونكە لەمەودووا نەك لەسلێمانی لەهیچ شارێكی تر دووبارەبونەوەی ئەم حاڵەتە قبوڵ ناكەین.
ئه‌م هۆشداریه‌ی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی دوای ئه‌وه‌دێت كه له‌چوارچێوه‌ی به‌دوداچونه‌كانیدا بۆ گیان له‌ده‌ستدانی خانه‌نشینێك له‌سڕه‌ی موچه‌دا، بانگهێشتی عەبدولرەحمان ساڵح رەشید بەڕێوەبەری گشتی بانكی ناوەندی هەرێمي لەسلێمانی كرد بؤ بەغدا.
بەپێی راگەیاندراوێكی نوسینگەی رۆژنامەوانی بافڵ جەلال تاڵەبانی، ناوبراو فه‌رمانی به به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی ناوه‌ندی هه‌رێم له‌سلێمانی كردووه به‌و په‌ڕی رێز‌و شكۆمه‌ندییه‌وه خزمه‌تی خانه‌نشینان بكه‌ن، ناكرێت سەرباری دواكەوتن و پێنەدانی مووچەكانیان، بەو شێوەیە مامەڵە لەگەڵ خانەنشینان بكرێت دوور لەهەموو بەهایەكی مرۆیی.