masrour
plus4
پێش ٢ ساڵ

 

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەمیانی بەشداریكردنی لەكۆڕپەندی وزە لەدوبەی رایگەیاند: هەرێم بەردەوام دەبێت لەپەرەپێدانی هەناردەكردنی سووتەمەنی بۆ جیهان، كوردستان سەرچاوەیەكی گەورەی وزەی لەنەوت و غازی سروشتی هەیە.

 

وتیشی، بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی نادەستوریە و لەئایندەیەكی نزیكدا غازی سروشتی بۆ عێراق و توركیا و ئەوروپا هەناردە دەكەین.

 

ئەمە لەكاتێكدا ئەمرۆ ئاسۆ مامەند كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەكەركوك رایگەیاند: رێككەوتن كرابوو بۆ ئەوەی غازی هەرێم هاوشێوەی نەوتەكە هەناردە بكرێت و كەس نەزانێت بۆ كوێ دەڕوات بەڵام وەك یەكێتی ستۆپ -مان پێكرد و قبوڵمان نەكرد.

 

لەناوڕاستی مانگی شوباتیشدا دادگای فیدڕاڵی، هەناردەكردنی نەوت و غازی هەرێمی بۆ بازاڕەكانی جیهان بە نادەستووری وەسف كرد.