بارةكاي بارتي
plus4
پێش ٢ ساڵ

لقی بەغدای پارتی دیموكراتی كوردستان لەلایەن هاوڵاتیانی توڕەی شیعەوە كۆنتڕۆڵكرا و دواتر سوتێنرا.

 

سوتاندنی بارەگاكە دوای ئەوە هات ( نایف كوردستانی ) راوێژكار لەبارەگای بارزانی و ئەندامی تیمی سەرخستنی رێبەر ئەحمەد بەربژێرەكەی پارتی لەبەغدا لەتویتێكدا سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكانی بە فارسی و ئەفغانی و عەمامە رەش ناوبرد.

 

ئەمەش وەك سوكایەتی لەلایەن هاوڵاتیانی شیعەوە لەقەڵەم درا، و ژمارەیەك زۆر لەهاوڵاتیانی شیعە چونە بەردەم بارەگای پێنجی پارتی لەبەغدا.

 

هەرچەندە پارتی لەبەیاننامەیەكدا خۆی بێبەریكرد لە راوێژكارەكەی بارەگای بارزانی و داوای لێبوردنی كرد، كادرەكەی پارتیش لەتویتێكی تردا وتی هاككراوم، بەڵام شیعەكان بارەگاكەیان سوتاند و بە دروشمی سیستانی مەرجەعمانە، وێنەی مەسعود بارزانی و  ئاڵای پارتیان سوتاند.