يةكيتي
plus4
پێش ٢ ساڵ

سبەی لە سەنتەری رۆشنبیری كەركوك یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كۆبونەوەیەكی فراوانی رێكخراوەیی لەژێر ناوی ( دیداری یەكێتی ) رێكدەخات .

 

دیدارەكە پڕۆژەی قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال و لەسەر فەرمانی بافڵ جەلال تاڵەبانی رێكدەخرێت.

 

ئامانج لەدیدارەكە گۆڕینی دید و روئیا و سیاسەتی یەكێتییە.

 

یەکەم دیدار لە دهۆک ئەنجامدرا و سبەی لەکەرکوک دەبێت، هەموو شارەکان دەگرێتەوە و بۆچونەکان لەهەموو روەکانەوە کۆدەکرێتەوە.

 

لیژنەیەكی باڵا سەرپەرشتی دیدارەكە دەكات و كارەكانی بەسەر 11 لیژنەدا دابەشكردووە كە پەیوەندیان بە هەموو سێكتەرەكانەوە هەیە.

 

لیژنەكان بریتین لە:

- لیژنەی راگەیاندن لەلایەن دڵپاك تاهیرەوە سەرپەرشتی دەكرێت.

- لیژنەی نیشتیمانی ناوچە دابڕاوەكان لەلایەن جەماڵ شكورەوە سەرپەرشتی دەكرێت.

-ئاڤێستا شێخ محەمەد سەرپەرشتی لیژنەی دەستوری سیستەمی سیاسی هەرێم دەكات.

-دریڤان عەبدولقادر سەرپەرشتی لیژنەی تەندروستی دەكات.

- حەسیبە عەبدوڵا سەرپەرشتی لیژنەی سیاسەتی كەلتووری رۆشنبیری هونەری دەكات.

- خەمین سەرپەرشتی لیژنەی ژنان دەكات.

- لیژنەی دارایی و ئابوری و بەڕێوەچوون - رزگار مستەفا

- لیژنەی پەیوەندییەكان - فریال عەبدوڵا

-لیژنەی رێكخراوەكان - رێبوار تەها

- لیژنەی خوێندنی باڵا - ئازاد مەجید