plus4
پێش ساڵێک
دیلان غەفور ئەندان پەرلەمانتاریی کەرکوکی لیستی سەوز لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند :
ئەمڕۆ لەگەڵ بەڕێزان باربارا لیف یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و ئەلینە رۆمەناوسکی باڵیۆزی ئەو وڵاتە لە بەغداد کۆبووینەوە، چۆنیەتی باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات و پرسی ھەبوونی گروپە چەکدارەکان و کۆنتڕۆڵکردنی چەک و مانەوەی تەنھا لە دەستی دەوڵەتدا تاوتوێ کرا.
ھاوکات دۆخی سیاسیی و ئابوریی عێراق و کێشەکان بەتایبەت پرسی سەروەریی و پێشێلکارییەکانی تورکیاو ھێرشی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی و کێشەی ئاومان تاوتوێ کرد.
دیلان غەفور، پەرلەمانتاری یەکێتی
سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق