هەڵهاتوو
plus4
پێش ساڵێک

ئەمشەو سەعد کەمبەش سەرۆکی پێشوی دیوانی وەقفی سونی عێراق لەبنکەی پۆلیسی کەرادە مەریەم لەناوچەی سەوزی بەغدا بەهاوکاری لایەنێک هەڵاتووە.

رۆژی 11ی ئەم مانگە ناوبراو لەسەر دۆسییەی کڕینی هۆتێل رامادا لەهەولێر و بەهەدەردانی 46 ملیار دینار پارەی ئەوقاف بە چوار ساڵ زیندانی سزادرا.

کەمێک پێش ئێستا وەزیری ناوخۆی عێراق گەیشتووەتە ئەو بنکەیەی سەعد کەمبەش لێوەی هەڵاتووەو فەرمانیکردووە بە دەستگیرکردنی تەواوی ئەفسەرو کارمەندانی پۆلیس.