plus4
پێش ساڵێک
هەرێم کەمال ئاغا کەسەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگرییە لە پەرلەمان هاوکات ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیە بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند هاوپەیمانان بە سەرکەدایەتی ئەمریکا بۆ پاراستنی ئەندامانی وەفدەکەی هەسەدە وئەو بەرپرسانەی ئەمریکا لە گەڵ وەفدەکە بوون ، تورکیا و عێراقییان لە کۆبونەوەکەی بەرپرسانی هەسەدە و بەرپرسانی ئەمریکا و یەکێتی لە کاتی هاتنی شاندەکە و ڕۆیشتنیان لە سلێمانی ئاگادار کردبۆوە، ئیتر چ پێویست بە کەسێکی تر هەیە زانیاری بدات لەوەی کە مەزڵوم عەبدی لە سلێمانیە .
راشگەیاند بە گوێرەی راپۆرتی رادارەکانی فڕۆکەخانەکانی کەرکوک و سلێمانی لە کاتژمێر ٩ بەیانیەوە هەموو جموجۆڵی درۆنەکانی تورکیا تا پاش روداوەکەش دەست نیشان کراو بوولە سەر ئاسمانی کەرکوک و سلێمانی و ئەمریکیەکانش ئاگاداربوون کە جمەجۆڵێکی وا هەیە تورکەکانیشیان لەوە ئاگادار کردبۆوە .