بارزانى
PLUS4
پێش ساڵێک

مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەمیانی بەشداریکردن لەبەرنامەیەکی bbc رایگەیاند: ریفراندۆم ئاڵنگارییەکی گەورەبوو، وڵاتان دەیانویست رێگری بکەن لە بڕیاردانی ئەو مافەی هەموو گەلێک هەیەتی تاوەکو دواتر بانگەشەی ئەوەبکەن کە سەرکردایەتی کورد خائین و درۆ لەگەڵ میلەتەکەیان دەکەن بەڵام ئێمە ئەو بڕیارەماندا و خاوەن ئیرادەبوین سەرەڕای هەموو فشارەکان.

 

وتیشی، بەدرێژایی تەمەنم پەشیمان نابم لەبڕیاری ریفراندۆم.

 

سەبارەت بەپرسی کەرکوک، مەسعود بارزانی وتی" بابەتێکی کاتییە و هەرگیز کورد دەستبەرداری قەزییەی کەرکوک نابێت."

 

لەوەڵامی پێشکەشکارەکەی bbc کە ئێستا بەردەوام لەگەڵ سەرکردەکانی عێراق کۆدەبنەوە بەتایبەت حەیدەر عەبادی کە فەرماندەی ژوری ئۆپراسیۆنەکان بوو لە 16ی ئۆکتۆبەر و دواتر، بارزانی وتی، هەندێ جار وا دەخوازێت لەگەڵ دوژمنەکەت کۆببیتەوە لەپێناو بەرژەوەندییەکان بەڵام ئێمە خاوەن قەزییەیین و کێشەی شەخسیمان لەگەڵ کەس نییە.