PLUS4
پێش ساڵێک
خالید شوانی وەزیری دادی عێراق بە plus4ی راگەیاند: ئەمڕۆ لەئەنجومەنی وەزیران داواکارییەکی یەکێتی نشتیمانی کوردستان بۆ هەموارکردنەوەی یاسای دەزگای شەهیدانی عێراق جێبەجێکرا و بڕیاری هەموارکردنەوەی یاسای دەزگاکە درا.
وتیشی، بەپێی هەموارەکە، کەسوکاری ( شەهیدانی پێشمەرگەو دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان ) لەکەرکوک و ناوچە جێنەکۆکەکان مەشمول دەبن بە یاسای دەزگای شەهیدان و هاوشێوەی شەهیدانی عێراق لەروی ماددی و مەعنەوییە سودمەند دەبن.
وەزیری دادی عێراق تەئکیدیکردەوە کە ئەو داواکارییەی ئەمڕۆ بڕیاری لەسەردرا، لەسەرەتاوە داواکاری یەکێتی نشتیمانی کوردستان بوە و لە رێککەوتنی هێزە سیاسییەکانی نێو (هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت) جێگیرکرا.