PLUS4
پێش ساڵێک
رۆژنامەی سەباح كە بەشێكە لەمیدیای فەرمی حكومەتی عێراق، لە لاپەڕە سێی ژمارەی ئەمڕۆ شەممە 18ی شوباتی 2023، راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە بە ناونیشانی ( ئایە هەرێمی كوردستان هەڵدەوەشێتەوە؟)
راپۆرتەكە پشتی بە راپرسییەكی سەنتەری ئەكادیمیا بۆ راپۆرسی و شیكاری بەستووە كە باسی لەوەكردووە، زۆرینەی خەڵكی هەرێم لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی هەرێم و گەڕانەوەن بۆ دەسەڵاتی ناوەندی بەغدا.
پڵەس4 بەدواداچونی كرد بۆ سەرچاوەی راپرسییەكەو ئەو سەنتەری ئەنجامیداوە بەڵام نادیارە
لەراپۆرتەكەدا ئاماژە بە خراپی حوكمڕانی هەرێمی كوردستان دەكرێت كە وایكردووە بەشێك لەخەڵك دەستبەرداری خەونی گەورەی خۆیان بن بە بون بەدەوڵەت و داوای گەڕانەوە بۆ بەغدا بكەن.
سامان داوود نوسەرو رۆژنامەنوس، هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی كوردستان بەدور دەزانێت و لەو بارەیەوە بە رۆژنامەی سەباحی وتووە: " هەرێمی كوردستان بە ئاسانی نەهاتووەتە بەرهەم تاوەكو خەڵك دەستبەرداری بێت، ئەوەی هەیە حزبە ئۆپزسیۆنەكانە دەیانەوێت هەڵوەشاندنەوەی هەرێم وەك فشار دژی پارتی و یەكێتی بەكاربهێنن ."
بەوتەی ئەو نوسەرە : هێشتا خەڵكێكی زۆر لەهەرێمی كوردستان لایەنگری هەردوو حزبى گەورەن بۆیە ئەنجامی راپرسییەكە هیچ كاریگەرییەكی نابێت.