ئوميد
PLUS4
پێش ساڵێک

دوای ئەوەی ئەمڕۆ حەوت پەرلەمانتاری کوردو تورکمان نوسراوێکیان واژۆکرد بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەی راکان جبوری بۆ دانانی قایمقامێکی عەرەب بۆ قەزای داقوق، بە وتەی سەرچاوەیەک ( ئومێد حەمە ) پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لەکەرکوک ئامادەنەبوە ئیمزا بکات.

 

نوسراوەکە کە ئیمزای پەرلەمانتاران ( گەیلان قادر، سەباح حەبیب، نەجوی حەمید، ئەرشەد ساڵحی، دیلان غەفور، غەریب عەسکەر و درید جمیل ) لەسەرە، لەرێگەی شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمان ئاراستەی سەرۆک وەزیران کراوە.

 

لەنوسراوەکەدا داوا دەکرێت بڕیاری دانانی (عەبدولستار عەلی) وەک قایمقامی داقوق هەڵوەشێتەوە و بە رێککەوتنی هەموو پێکهاتەکان کەسێکی تر دابنرێت.

 

پێکهاتەکانی داقوق رەتیدەکەنەوە عەرەبێکی دەرەوەی قەزاکە ببێتە قایمقام.